پڕۆژەی بەهێزکردنی پاراستن و داکۆکیردن لە مافەکانی ڕزگاربووانی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر و زیانلێکەوتووانی ململانێکان

ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دەرونی – کۆمەڵایەتی بە ئاوارەکانی نیشتەجێی ناو کەمپەکانی عەربەت و ئاشتی و ئاوارەکانی نیشتەجێی دەرەوەی کەمپ و شێڵتەری داڵدەدانی ژنان لە سنووری پارێزگای سلێمانی کە ڕووبڕووی توندوتیژی و بارودۆخی جەنگی نەخوازراو بوونەتەوە لە ناوچەکانیاندا. ئەم پڕۆژەیە بە هاوکاری ڕێکخراوی (SEED foundation) بڕێوەدەچێت.