پڕۆژەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی دەرونی – کۆمەڵایەتی بەو پەناهەندانەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەژین

ئەم پڕۆژەیە تایبەتە بەو پەناهەندانەی کە نیشتەجێی کەمپی باریکە و دەرەوەی کەمپەکانن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین. ەم پڕۆژەیە بە هاوکاری ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) بەڕێوە دەچێت و ئەم چالاکیانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت :

١. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕاستەوخۆی تەندروستی دەرونی – کۆمەڵایەتی بەو کەسانەی پێوستیانە.

٢. ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان و سەرپەرشتیکردن بۆ کارمەندانی تەندروستی مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین بە تایبەیت ئەوانەی کە پەناهەندەی سوری و ئاوارە سەردانیان دەکەن، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.

٣. ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان و سەرپەرشتیکردن بۆ خۆبەخشانی نێو پەناهەندە سورییەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین.

٤. ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان و سەرپەرتیکردنی مامۆستایانی قوتابخانەی پەناهەندە سورییەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.

٥. بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لە ڕێگەی ئەنجامدانی سیمینار و پێشکەشکردنی بابەت لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ و تۆمارکراو.